دیمەنی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دەستی بەسەردا گیراوە لە دەربەندیخان.وێنە.پۆلیسی سلێمانی
لە دەربەندیخان
تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
ئەمڕۆ پینجشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، كەسێك كاری كڕین و فرۆشتنی چەك و مامەڵە بەچەكی نایاساییەوە کردووە لە دەربەندیخان دەستگیر کراوە.
دەشڵێت، توانراوە شوێنی چەك و تەقەمەنییەكان دەستنیشان بكرێت و دەستبگیرێت بەسەریاندا و تۆمەتبارێك لەسەر بابەتە تاوانكارییەكە دەستگیربكرێت.
ئێستا تۆمەتبار (ص، گ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 13 لەیاسای چەكی ژمارە 2ـی ساڵی 2022ـی بەركار لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.