لەسەر هۆڕن لێدان شەڕە تەودراس دروست بوو
کەسێک بریندارەو کەسێکیش دەستگیر کرا
میدیازان – هاوبەش ئەبوبەکر – دیسکی سلێمانی
لە سلێمانی کەسێک لەسەر وەشاندنی تەورداس و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتبوو.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیازانی راگەیاند، هەفتەی رابردوو لە نزیک باخی گشتی شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی لەسەر هۆڕن لێدان بووە بە شەڕیان و یەکێک لە شۆفێرەکان تەدوراسێکی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەرکردووە و هێرشی کردووەتە سەر شۆفێرەکەی دیکە.
“لەسەر هۆڕن لیدان دوو شوفیر بە تەوردس دەبێتە شەڕیان”
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، قوربانییەکە تەورداس بەر سەری کەوتبوو بە سەختی بریندار بوو و “لە نەخۆشخانە سەری بە ١٤ تەقەڵ دوورابوویەوە.”
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەدوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهابوو و دواجار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیر کراوە.