لە دوکان
دوو نۆرینگەی جوانکاری و قەسابخانەیەک داخران
964+
توانا نەقی
لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دوو نۆرینگەی جوانکاری کە یەکێکیان وەک سەنتەر کاری کردووە داخران بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان لەلایەکی دیکەشوە قەسابخانەیەکیشیان داخستووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتی دوکان بڵاویکردەوە، گەڕانێکی باشیان بۆ ناو بازاڕی قەزاکە ئەنجامداوە دوو نۆریگەی جوانکاری و قەسابخانەیەکیان داخستووە کە پێشتر چەندین جار ئاگادار کراونەتەوە.
دەشڵێت، هەربەوەوە نەوەستاون، دوکانێک کە مریشکی بەستووی هەبووە و بەهۆی بەسەرچوونی چەند پارچە بەستویەکی مریشک سزای مادی درا و دەستگیرا بەسەر شتومەکی بەسەرچودا.
هەروەها دوکانێکی دیکەی مریشک فرۆشیش بەهۆی پیس و پۆخڵی و بوونی بۆنێکی ناخۆش کە مایەی بێزاری هاوڵاتیان بووە، سزای مادی دراوە و ئاگادار کراونەتەوە لە ئەگەری سەرپێچی زیاتر و پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان سزای زیاتر دەدرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.