لە هەلێر
بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی مادەی کحولی خواربووەوە تاکسیەک دەستی بەسەردا گترا
964+
توانا نەقی
هاتوچۆی هەولێر دەستی گرتووە بەسەر تاکسیەکدا کە هەم بە پەردە جامی رەش کردووە و هەمیش شۆفێرەکەی ماددەی کحمولی لە کاتی لێخوڕیندا بەکار هێناوە.
هێمن حەمەدئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، شۆفێرێکی تاکسی لە ناو شاری هەولێر لەکاتی لێخوڕیندا ماددەی کحولی بەکارهێناوە و پەردەی جامی ئۆتۆمبێلەکەشی بە پەردە رەش کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی شۆفێری تاکسیی بەرپرسیاریەتی یاسایی و گشتی و گیانی هاوڵاتیانی لە ئەستۆیە بۆیە هەستاون بە دەستگیر کردنی و ئۆتۆمبێلەکەیشی دەستبەسەر کراوە.
داواش لە شۆفێران و بەتایەبەت شۆفێرانی تاکسی دەکات کە بەهیچ شێوەیەک نزیکی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان نەکەون لەکاتی شۆفێریدا ئەگینا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.