"ئێوه گهندهڵ و نایاسایین"
گومرگی هەرێم روونكردنهوهیهكی بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاوكردهوه
964+
فهرهاد حهسهن
دەروازە سنوریەکانی هەرێم دهڵێت، ئێمه بە یاسایی و شەفافانه کاری خۆمان دەکەین بهڵام دەروازە سنوریەکانی عێراق بە خراپ بەڕێوەبردنى دهروازهكانى ناسراون.
ئهم قسهیه، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان وهكو وەڵامێك بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاویكردووهتهوه و ئاماژە بەوە دەكات، دەستەکەى عێراق نایاساییە و تەنیا بۆ گەندەڵی دامەزراوە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، كه هەرێمی کوردستان سیستمێکی شەفاف و سەردەمیانەی بۆ بەڕیوەبردنی دەروازە سنوورییەکان هەیە کە بەشێوەیەکی یاسایی داهاتەکان کۆدەکرێنەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی لە عێراق هەیە کە سیستمی دەروازە سنوورییەکان بە خراپ بەڕێوەبردن ناسراون.
له روونکردنەوەكهدا هاتووه “هێرشی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بابەتێکی سیاسییە و بۆ پەردەپۆشکردنی راستییەکانە.”
جەختیشی لهوه كردووهتهوه، گەندەڵی لە دامودەزگا فیدراڵییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پەلاماردانی کوردستان بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ لادانی سەرنج لەسەر شکستی ئیدارەدانی خۆیان.