به قۆناغ دروستده‌كرێن
دروستكردنى به‌نداوه‌كانى شنگال بوون به 11 و شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشانكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى شنگال ژماره‌ى ئه‌و به‌نداوانه‌ى كه حكومه‌تى عێراق به‌نیازه دروستی بكات له 10 یه‌نداوه‌وه بوون به 11، لیژنیه‌كی تایبه‌تیش كه له به‌غداوه چووه‌ته سنووره‌كه شوێنى ته‌واوى ئه‌م به‌نداوانه‌ى دساریكردووه.
ته‌واو ئه‌و به‌نداوانه‌ى دروستده‌كرێت ده‌كه‌ونه سنوورى قه‌زاى شنگال و ناحیه‌ى قه‌حتانیه.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه دیاریكراون به‌نداوه‌كانى لێ دروستبكرێت بریتیتن له ئادیكا، به‌كرا، كورسى، كولكا، سۆلاغ، قه‌زلكه‌ند، جه‌داله، گه‌لی شێب، دری ره‌می و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتارى كوردى ئێزدی له به‌غدا، به 964تى وت، عه‌ون زیاب وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان پێی راگه‌یاندووه كه دروستكردنى به‌نداوه‌كان 11 شوێنى جیاواز ده‌گرێته‌وه.
وتیشی “سه‌ره‌تا بڕیارى وه‌زاره‌ت بۆ دروستكردنى 10 به‌نداو بوو، به‌ڵام دیاره به‌نداوێكی دیكه‌شیان زیاد كردووه”.
تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌نداوێك له سنوورى قه‌زاى شنگال نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وای له هاوڵاتیان و جوتیارانى كردووه، داوا بكه‌ن بۆیان دروستبكرێت.
پێشتر ئه‌م په‌رله‌مانتاره به 964ـى وتبوو، دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه له‌سه‌ر داواكارى هاوڵاتی و جوتیارانى شنگال بووه كه پێشتر پێشكه‌شی ئه‌میان كردووه ئه‌ویش رێكارى یاسایی و ئیدارییه‌كانى بۆ ته‌واو كردوون تاوه‌كو ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه و بریاره به قۆناغ دروستی بكه‌ن.
ئاشكراشی ده‌كات، كه به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ دروستكردنى به‌نداوه‌كان داندراوه، پێویسته هه‌ریه‌كێك له‌و به‌نداوانه‌ى دروستده‌كرێن بیرێكی ده‌ستكرد له‌ناویدا دروستبكرێت و بیره‌كه ببێته سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو.