لە راپەڕین

دوو کەس رەحمیان بە بێچووی باڵندەکانیش نەکرد؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە راپەڕین دوو کەس بەدەیان بێچووی باڵندە کێوییەکان، دەستگیر کران و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونمان کە هاوڵاتیەك هەڵساوە بە هینان و بردنی کۆمەڵیك باڵندەی کێوی، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چواڕقوڕنە بەهاوکاری بازگەی ئاسایشی قەمتەران توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەڵساون بە هینانی 81 بێچووی باڵندی کێوی لەجۆری جیاواز.

باڵندەکان پێکهاتوون لە؛

– (52) دانە بەچکە مراوی کێوی

– (19) بەچکە بووکە سورە

– (6) دانە باشولکە

– (4) دانە کوندە پەپۆ

لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوە، پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە رێکخراوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

باڵندەکان دەربەندی رانیەیان جێهێشتووە

باڵندەکان دەربەندی رانیەیان جێهێشتووە

لە راپەڕین 42 کەو ئازادکران و بە سروشت شاد کرانەوە

لە راپەڕین 42 کەو ئازادکران و بە سروشت شاد کرانەوە