جومانە غەلای
جومانە غەلای بۆ 964:
ئەم ئێوارەیە فۆرمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كارا دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە فۆرمی ئۆنلاینی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كارا دەبێت و هەر شارە بە جیا فۆرمی خۆی كارا دەكات.
جومانە غەلای ئەمڕۆ سێشەممە 3.6.2025 بە 964ی راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ فۆرمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كارا دەبێت، بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن ببن بە كارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق”.
وتیشی، فۆڕمە لە ماڵپەڕی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پلاتفۆرمە جیاوازەكانی كۆمیسیۆن لە سۆشیال میدیا كارا دەكرێت، هەروەها هەر كەسێكیش لە رێگەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، واتا كەسێك بۆ نموونە لە هەولێر بێت لە رێگەی پەیجی فەرمی لقی هەولێر فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، بۆ شارەكانی دیكەش بە هەمان شێوە.
كۆمیسیۆنەكە پێشتر وردەكاری چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمە و تایبەتمەندیی ئەو كەسانەی دیاریی كرد، كە دەیانەوێت ببنە كارمەندی سەر سندوق لە رۆژی هەڵبژاردندا.
بڕیارە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كۆمیسیۆنیش چەند لینێكی داناوە، كە فۆڕمەكەی تێدا كارا دەبێت، كە ئەمانەن.
کۆمیسیۆن
جومانە غەلای:
ژمارەی کۆتایی تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گەیشتە 872
حكومهت بڕیاریدا و 300 هەزار کەس دەگرێتەوە
كارمهندانى سهر سندوقهكانى دهنگدان لە عێراق و هەرێمى كوردستان پاره وهردهگرن
بە بڕیارى کۆمیسیۆن
شەش کاندیدى دەرچوو دوورخرانەوە
پارتی یەکەمە و یەکێتی دووەم