سباسیتان هالاند فۆتۆ: سۆشیال میدیا
چوار تیپ یەکەمجارە رووبەڕوو دەبنەوە
ئه‌مشه‌و شێرپه‌نجه‌به‌زێنه‌كه یاریی ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له درێژه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و دوو یاریی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و كاژمێر 23:00 به كاتی كوردستان، دوو یاریی له قۆناغی 16ی خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه یاریی چوونن.
یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌مجاریشه هه‌ردوو یانه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
دۆرتموند پێكهاته‌ی بانگهێشتكراوی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كردووه، كه یاریزان سباستیان هاله‌ری تێدایه، ئه‌و یاریزانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه هات و ئێستا به‌هێز گه‌ڕاوه‌ته‌وه و شێرپه‌نجه‌ی به‌زاندووه.
هه‌روه‌ها جود بیلینگهام و ماركۆ رۆیس به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی چێڵسی بۆ یارییه‌كه پشت به یاریزانه گرنگه‌كانی وه‌ك جواو فیلیكس، هاڤێرتز و حه‌كیم زیاش ده‌به‌ستێت.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی كله‌ب بروجی به‌لجیكی، كه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی یاریی ده‌كات.
جێی سه‌رنجه كله‌ب بروج و بێنفیكاش یه‌كه‌مجاره رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
بێنفیكا ئه‌و تیپه‌یه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، له كاتێكدا پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆس له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا بوون.
چاوه‌ڕێی یاریی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش له دیداره‌كانی ئه‌مشه‌ودا ده‌كرێت.
هه‌ر له یارییه‌كانی قۆناغی 16دا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی بایرن میونشن له ناو پاریس به 1-0 گۆڵ له پاریس سانجێرمانی برده‌وه، به هه‌مان ئه‌نجامیش یانه‌ی میلان له یانه‌ی تۆتێنهامی برده‌وه.