له رۆژه جیهانییه‌كه‌یاندا
چالاكوانێک مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه به منداڵان ده‌ناسێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه چالاكوانێك بۆ رۆژى جیهانى منداڵان ژماره‌یه‌ک منداڵى له‌ناو خانووه مێژووییه‌كه‌ى مه‌لاى گه‌وره كۆكرده‌وه و باسی كه‌سایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌یان بۆ ده‌كات، ره‌خنه‌ش له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌گرێتک كه وه‌ک پێویستى گرنگى به‌و كه‌سایه‌تییانه له‌ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندن نه‌داوه.
مەلا محەمەد کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ناسراو به مه‌لاى گه‌وره ساڵی 1876 لە کۆیە لەدایکبووە، یه‌كێك له زانا و رۆشنبیرە پێشڕەوه‌كانی كورد بووه. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە؛ بابەتی ئازادیی ژنان و خوێندنیان بووە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆیه‌كه‌مجار نه‌جیبه‌خانى كچی خۆى له كۆیه ناردووته به‌ر خوێندن، لە رێكه‌وتى 12.10.1943 لە کۆیە کۆچی دوایی کردووه.
ئومێد ره‌زا، چالاكوانى كۆیه، به 964ـى وت، له‌م رۆژه‌دا ویستم چالاكییه‌كى جیاواز بۆ منداڵان بكات كه سوود به‌خش بێت.
وتیشی “ناساندنى كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌كو مه‌لاى گه‌وره كه زانایه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان بووه به منداڵان باشتره له‌وه‌ى كه ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌كی ته‌قلیدیان بۆ بكرێت كه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه”.
ژوور به ژوورى ئه‌و خانووه‌كه‌ى پیشانى منداڵه‌كان داوه و باسی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى بۆ كردوون و بریاریشی داوه ساڵانه ئه‌م چالاكییه‌ى بۆ منداڵنى كۆیه دووباره بكاته‌وه جگه له كه‌سایه‌تییه‌كان شوێنه مێژوویه‌كانى كۆیه‌شیان پێ بناسێنێت.
ئومێد ره‌خنه و گله‌یی ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات كه وه‌كو پێویست گرنگى به‌و كه‌سایه‌تییه ناودارانه‌ى كورد له‌ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندن نه‌داوه.