13 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رووی‌دابوو
بریندارێکی رووداوەکەی پردی شۆڕش گیانی لەدەست دا
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
بریندارێكى رووداوه‌كه‌ى پردی شۆڕش له هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستدا، كه رووداوه‌كه 13 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رووی‌دابوو به‌ڵام برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕ دابوو.
رووداوه‌كه رۆژى 20.5.2025 لەسەر بەرزەپردی شۆڕش لە هەولێر و بەرامبەر مزگەوتی جەلیل خەیات، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج كەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا سێ كەس، كە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون، بریندار بوون.
په‌یامنێرى 964 له به‌رده‌م پزیشكى دادى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له برینداره‌كان كه كچی شۆفێركه‌يه به‌ناوى سیڤان ته‌مه‌ن 18 ساڵ گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌قسه‌ى كه‌سوكارى ئه‌و كه‌سه ته‌رمه‌كه‌یان له پزیشكى دادى بردووه‌ته‌وه مزگه‌وت و دواتر له گۆڕستانى شێخ ئه‌حمه‌دى هه‌ولێر ده‌نێژرێت.
پێشتر پۆلیسی هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه، هه‌ركاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ته‌واو بوو لایه‌نى سه‌رپێچیكار له‌م رووداوه راده‌گه‌یه‌نن.
هه‌فته‌یه‌ك دواى ئه‌م رووداوه، محەمەد تاهیر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەسەر جێ کەوتووە و ساتی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە، ئەو وتی، “لەسەر پردەکە دەڕۆیشتم، ئۆتۆمبێلێکم لەپێش بوو، ویستم پێشی بکەومەوە، لەناکاو ئەو رووداوەمان بەسەرهات و لە پردەکە کەوتینە خوار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کچەکانی لە رۆژی رووداوەکەوە بێهۆشە و ئاگای لە خۆی نییە، داوای لە هاوڵاتیان کرد دوعایان بۆ بکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن