وتەبێژی حەج و عومرە بۆ 964
هیچ حاجییەكی كورد لە سعودیە گیانی لەدەست نەداوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هیچ حاجییەكی كورد گیانی لەدەست نەداوە، ئەمە لێدوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستانە لە سعودیەوە بۆ 964.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 1.6.2025 دەنگۆی گیانلەدەستدانی حاجییەكی كورد هەبوو لە سعودیە، بەڵام حاجی كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تەلەفۆن بە 964ی راگەیاند، هیچ حاجییەكی كورد گیانی لەدەست نەداوە و دەنگۆكە راست نییە.گ
وتیشی، “حاجییەكانی كوردستان خەریجی ئەركە ئاینییەكانیانن و ئێمەش بەردەوام ئاگامان لە هەواڵ و سۆراغیانە”.
هەروەها وتی، بەداخەوە هەندێك پەیج و دەزگە لە خۆیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە و ئەمە دووەمجارە باس لە مردنی حاجییانی كورد دەكرێت.
كاروان ستوونی داوای كرد بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەر هەواڵێكی سەبارەت بە پرۆسەی حەج و بەشداریی حاجییانی كوردستان، پشت بە راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ببەستن.
زیاتر لە پێنج حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە لەم وەرزەی حەجكردن بەشدارن و بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش بە تیمێك لە سعودیەن و سەرپەرشتییان دەكەن.