بەهۆی بۆنکردنی تەرمەکەیەوە پێیان زانیوە

تەرمی پیاوێکی 62 ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

هاوڵاتییەکی تەمەن 62 ساڵ لە گۆمەڵگەی نەسر سەر بە ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور دوای هەفتەیەک لەگیان لەدەستدانی تەرمەکەی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

سەرکەوت ئەحمد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ 964 ئەوەی وت، رووداوەکە لە کۆمەڵگەی نەسر سەر بە ناحیەی زەڕایەن روویداوە، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن 62ساڵ لەماڵێکدا دۆزرایەوە، تیمەکانی بەڵگەو تاوان سەردانی شوێنەکەیان کردووە بۆیان دەرکەوتووە، نزیکەی هەفتەیەکە هاوڵاتیەکە گیانی لەدەستداوە و بەهۆ ئەوەی وەرزی گەرمایە و تەرمەکەی بۆنی کردووە هاوڵاتیان پێیان زانیوە و پۆلیسیان لێ ئاگادارکردووەتەوە.

وتیشی، هاوڵاتیەکە بە تەنها لەماڵێکدا ژیاوە و هۆکاری مردنەکەی تاوان نییە و خۆیی رۆحی دەرچووە، ئەکرێت بەهۆی جەڵدەوە بوبوێت، لەئێستادا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی دەنێرینە پزیشکی دادوەری.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە خانکێ تەرمێک دۆزرایەوە؛ بەرپرسێکی ناحیەکە دەڵێ کوژ...

لە خانکێ تەرمێک دۆزرایەوە؛ بەرپرسێکی ناحیەکە دەڵێ کوژراوە