نۆ رۆژه وه‌ستاوه
لە سبه‌ینێوه پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەست بەکارەکانی دەکاتەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
دوای زیاتر لە سێ مانگ لە وەستانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، بە بریاری وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژەکە خەرجکرا، بەرێوەبەری ئاوی چەمچەماڵیش دەڵێت، لە بەیانیەوە دەست بە ئیش‌کردن دەکەنەوە.
پڕۆژه‌كه ماوه‌ى نۆ رۆژه كاره‌كانى وه‌ستێندراوه به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى پێشینه بۆ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار.
زیاد جاندار، بەرێوەبەری بەرێوبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ بە 964ی وت، تاوه‌وكو ئێستا پڕۆژه‌كه لە %6 کارەکانی تەواو كراوە، به‌ڵام بەهۆی نەدانی شایستە دارایەکانی کۆمپانیاکەوە کارەکانی راگرتبوو.
وتیشی “بریاردراوە مانگانە لەکاتی خۆیدا پێشینەیەک بۆ پرۆژەکە تەرخان بکەن، بۆ ئەوەی دوبارە دوچاری وەستان نەبێتەوە، كۆمپانیاش ئامادەیی خۆی دەربریوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە نەوەستێته‌وه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو، کۆمپانیای جێبەجێکار كه تاوه‌کو ئێستا زیاتر لە پێنج ملیار دیناری سەرفکردوە، ئەو پێشینەیەی کە داوایان کردبوو زیاترە لە 10 ملیار دینار، واتا لەو خواستەی ئەوان دەیان ویست کەمترە.
پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان، ئه‌گه‌ر ته‌واوبكرێت، كۆتایی به گرفتى کەم ئاوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەهێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن