ناحیەى شوان

ژنە چەکدارێکى داعش دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

دەزگاى هەواڵگرى سەربازى عێراق بڵاوى کردەوە، دواى چاودێرییەکى ورد، توانیان ژنە چەکدارێکى داعش کە پێشتر داواکراوبوو لە ناحیەى شوانى کەرکوک، دەستگیر بکەن.

بەپێى راگەیەنراوەکە، ئەو داواکراوەى داعش کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر بنەماى زانیارى هەواڵگرى کەرکوک لە ناحیەى شوان لەلایەن سوپاس و دەزگاى هەواڵگرى و دژە تیرۆرەوە، دەستگیرکراوە.

وەک باسکراوە، ئەو چەکدارەى داعش بەرپرس بووە راسپاردەکانى داعش و ئاڵوگۆڕى زانیارى.

“ژنە چەکدارەکەى داعش، لە کاتى دەستگیرکردنیدا بڕێک پارە و ژمارەیەک بەڵگەنامەى ساختەى پێوە گیراوە”، دەزگاى هەواڵگرى عێراق وادەڵێت.

چەند مۆڵگەیەکی داعش لەسنووری خورماتوو بۆردوومان کرا

چەند مۆڵگەیەکی داعش لەسنووری خورماتوو بۆردوومان کرا