وردەكارییەكانی لە 964 بخوێنەرەوە

مەرج و میكانزمی بوون بە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریكرا

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی لە رێگەی 964وە هەلی كاركردنی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رێکار و مەرجەکانی بۆ ئەو کەسانە دیاریی كرد، کە دەیانەوێت لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵى 2025 وەک کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان کار بکەن .

جومانه غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ـی وت، “میکانیزمی هەڵبژاردنی كارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 2025ـی پەرلەمانی عێراق، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

-فەرمانبەری سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.

-خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

-دەبێت پێشكەشكار تەمەنی لە نێوان 19 بۆ 50 ساڵ بێت.

-ئەوانەی فەرمانبەری حكومەتن دەبێت بڕوانامەی ئامادەییان هەبێت و دەرچووانیش دەبێت خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بن.

-پێویستە داواکار کارتی دەنگدەری درێژخایەنی هەبێت و دانیشتووی پارێزگاكە بێت و بەپێی ناوچەی جوگرافیای ناوەندی تۆمارکردن، داواکاری پێشکەش بکات.

-داواکار دەبێت بەڵێننامەیەکی نووسراو واژۆ بکات کە رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی نایگرێتەوە.

-نابێت بە تاوانێکی گەورە سزا درابێت، يان ئەندامی هێزی ئەمنی یان سەربازی بێت.

-نابێت نوێنەری پارتە سیاسییە کێبڕکێکارەکان بێت یان چاودێرێکی رێکخراوی مەدەنی بێت لە رۆژی هەڵبژاردندا، هەروەها دەبێت سەربەخۆ بێت و پابەند بێت بە رێساکانی رەفتارەوە.

-پرۆسەی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە رێگەی بەستەرێکى ئەلیکترۆنییەوە دەبێت کە کۆمسیۆن بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکان بڵاوی دەکاتەوە.