تەیف سامی دەڕوا بۆ سعودییە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە بەغداوە؛ چاوەڕێی دەمی سەرکردایەتی کوردین

964+

ئەحمەد مستەفا

زۆرێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا نین و ئەم رۆژانە پشووی یاسادانانە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کە لە بەغدا ماوەتەوە بە 964ی وت، ئەوان تائێستا هەنگاوی کردارییان، لە بەرانبەر راگرتنی تەمویلی هەرێمی کوردستان نەناوە.

بەڵکو دوو بژاردە تاوتوێ کراون، یاداشت ناردن بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، یان کۆبوونەوە لەگەڵی.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق کە لە بەغدا ماوەتەوە بە 964ی وت، وەک نوێنەرانی کورد، چاوەڕێی دەستپێشخەری و دەمی سەرکردایەتی کورد دەکەین، دیدار یان هەڵوێست بەرامبەر بە راگرتن موچە و بودجە هەرێمی کوردستان بنوێنین.

بڕیاری راگرتنەکە تەیف سامی دەری کردووە، تەیف تەنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر خاکی عێراقە، سبەینێ بەرەو سعودییە بەڕێ دەکەوێ و دەچێ بۆ حەج.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دۆخەکەی پەیوەست نەکرد بە تەیف سامییەوە، وتی بۆ راگرتنەکەش یارمەتی دراوە و بڕیارەکە سیاسییە، ئەگەریش بڕیار هەبێت بۆ دووبارە تەمویلکردنەوەی هەرێمی کوردستان، لە بۆشایی تەیف سامی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەتوانێ ئەو رۆڵە ببینێ و بڕیار بدات.

"بەغدا داهاتی بۆ ناڕوات لەسەر حەقە و بەڵام موچەبڕینی فەرمانبەرانی ناحەقە"