دیمهنێك له راییكردنى مامهڵهى هاوڵاتیان لهناو بهرێوهبهرایهتى پاسهپۆرتى سلێمانى ... وێنه: 964+
بەپێی رێنماییەكان
دەتوانن لە ماڵەوە پاسپۆرت دەربكەن
964+
محەمەد فاتیح
هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و یەكەم هاوڵاتی كە لە ماڵەوە پاسپۆرتی پێدرا خەڵكی شاری سلێمانییە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكرەوە تیم موبایل پاسپۆرتی سلێمانی خرایە بۆاری جێبەجێکردنەوە و بۆ یەکەمجار لەڕێگەی تیم موبایل، پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی بە هاوڵاتیەکی نەخۆش لە شاری سلێمانی پێشکەشکرا.
وتيشى، “ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، وەک یەکەم پارێزگا لە هەرێمی کوردستان توانرا تیم موبایل سەردانی ماڵی هاوڵاتیەکی نەخۆش بکەن و لەماوەیەکی کەمدا سەرجەم رێکارەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی بۆ جێبەجێ بکرێت، لەپێناو کارئاسانی بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان و خزمەتکردن”
پاسپۆرتی سلێمانی
سەردانی ماڵەکانیان دەکەن و کارەکانیان بۆ دەکەن
پاسپۆرتی سلێمانی خۆیان بەدەم هاوڵاتییانی پیر و پەککەوتەوە دەچن
چوار حاڵەتن و لە 964ـەوە بیانزانە
ئەو حاڵەتانەی دایک دەتوانێت لەبری باوک پاسپۆرت بۆ منداڵەکەی دەربکات
"با کوڕان کارتی نیشتمانی نەخەنە گیرفانی دواوە"
پاسپۆرتی سلێمانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات و رۆتینات لادەبات
تیم موبایل:
“ئەم تیمە تەنها لە خزمەتی هاوڵاتیانی نەخۆش و پەککەوتەدایە”