ئەمە وەك تانەیەك لە ماكرۆن لە فەرەنسا بڵاوكراوەتەوە

خۆت تۆماربكە له خولی بەرگری ئەگەر لەلایەن ژنەكەتەوە لێت دەدرێت!

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی زللەكەی خانمی یەكەمی فەرەنسا هەرای نایەوە و دواتر ئێمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا وتی گاڵتەی نێوان خۆمان بووه، ریکلامێکی گاڵتەجاڕانە لە فەرەنسا بڵاوبووەتەوە.

بەپێی ئەو پۆستانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، لە هۆڵێکی وەرزشی فەرەنسا پۆستەرێكی گاڵتەجاڕی لەسەر ماكرۆن كراوە و لەسەری نووسراوە “ژنەکەت لێت دەدات؟ ناوت تۆمار بکە لە خولەكانی بەرگریکردن لە خۆت! بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ئیدارەوە بکە.”

لە پۆستەرەکەدا ماکرۆن وا دەردەكەوێت كە چاوێكی خۆی بە دەستی داپۆشیوە و نێوچەوانیشی مۆربۆتەوە.

لە 25ـی ئایاردا سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ هاوسەرەکەی گەیشتنە ڤێتنام و پێش ئەوەی لە فڕۆكەكە دابەزن وا دەركەوت كە ژنەكەی زللەی لێدەدات، سەرەتا کۆشکی ئیلیزێ رەتیكردەوە كە شتی وا روویدابێت، بەڵام دواتر سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی فەرەنسا وتی پەیوەندی بە “ناکۆکی خێزانییەوە” هەبووە، ماکرۆنیش لەلای خۆیەوە هەموو قسە و باسەكانی رەتكردەوە و دەڵێت “ئەوەی روویداوە تەنیا گاڵتەكردنێكی نێوان خۆیان بووە”.

خۆت تۆماربكە له خولی بەرگری ئەگەر لەلایەن ژنەكەتەوە لێت دەدرێت!