قیر کرایە چاڵەکانییەوە

ئەم هاوینە بەبێ خەم لێبخوڕن بۆ ئاوێسەر

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ تیمەکانی شارەوانی تەوێڵە، دەستیان کرد بە پڕکردنەوەی هەموو ئەو چاڵ و چۆلیانەی لە رێگەی چوون بۆ سەیرانگەی ئاوێسەر دروست بوون.

کڵۆ قیریان هێناوە بە گەرم کردن دەیتووێننەوە و جوان جوان چاڵەکەی پێ پڕدەکەنەوە، تا شۆفیر ئەونە ئەمدی و ئەودیو بە سوکانەکە نەکات و خۆی لە چاڵ لابدات.

چوونە ئاوێسەر کە سەر سنوور و کۆتا شوێنی شارەدێی تەوێڵەیە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سنووری ئێران، ناوچە و شوێنی گەشتیارییە، خەڵک زیاتر بۆ سەیران و لە وەرزی پایز گەڵاوەرین و هەندێکجار لە وەرزی زستان لەگەڵ بارینی بەفر سەردانی دەکەن.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانییەوە کرد، بەڵام بەردەست نەبوو، پێگەی شارەوانی تەوێڵە لە فەیسبوک، ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، تیمەکان دەستیان کردووە بە نۆژەن كردنەوە و پڕكردنەوەی چەند چاڵێك لە شەقامی ئاوێسەر، كە بووە بەهۆی ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان.

راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی تەوێڵە دەڵێ، جگە لە بەشی خزمەتگوزاریمان، کارەکانی نۆژەن کردنەوە بە هاوكاری ستافی كۆمپانیای بیڤان ئەنجامدراون.

دیمەنی کاری تیمەکان: