دوو له‌هاوڕێكانیشی ده‌ستگیركراون

لە رووبارى سیراون کەسێک لە کاتی ڕاوەماسی گیانی لەدەستدا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گه‌رمیان كه‌سێك له‌ راوه‌ماسی گیانى له‌ده‌ستداوه‌، وته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیانیش ئاشكراى ده‌كات كه‌ هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى به‌كارهێنانى كاره‌بابووه‌ له‌كاتى راوه‌ماسییه‌كه‌دا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی دووشەممەی رابردوو سێ کەس بەمەبەستی راوەماسی چونەتەسەر رووباری سیروان، کارەبایان لەئاوەکە داوە و لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ع. م. س) لەدایکبوی ساڵى 1996 دانیشتوی کانی کرمانج بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستداوه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، دەستبەجێ پۆلیسی بنکەی ناحیەی مەیدان چوونەته‌ شوینی رووداوەکە و دوای رەوانەکردنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان دەستیان گرت بەسەر مولیدە و ئەو کەرەستانەی کە بەمەبەستی راوکردن بەکاریان هێنابوو، هەروەها ئەو دوو کەسەی کە لەکاتی روداوەکە لەگەڵی بوون دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

منداڵێک فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا

منداڵێک فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا

راهێنەرێک بە چەقۆ سێ یاریزانى تیپى بەرامبەرى بریندار ک...

راهێنەرێک بە چەقۆ سێ یاریزانى تیپى بەرامبەرى بریندار کرد

زیندانییەک لەدەست پۆلیسی گەرمیان هەڵات

زیندانییەک لەدەست پۆلیسی گەرمیان هەڵات