دکتۆری و ئەندازیاری تەنیا پیشە نین
هانی خوێندکاران دەدرێ کۆشش بۆ کۆلێژی دڵخوازیان بکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ پەیمانگەیەکی ئەهلی لە سلێمانی، خوێندکارانی قۆناغی 12ی کۆکردەوە و هانی دان بۆ رێکخستنی کاتەکانیان و کۆششێکی دروست بکەن بۆ ساڵێ نوێ.
وە بتوانن لەدوای قۆناغی 12، کۆلێژی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن.
یادگار قادر، سەرۆکی بۆردی پەیمانگەی یادگار بە 964 وت، ئەمڕۆ هاتوون هانی ئەو خوێندکارانە بدەن ئەمساڵ دەچنە پۆلی 12 تا بتوانن باشتر کۆشش بکەن و نمرەی بەرز بەدەست بهێنن.
باسی لەوەکرد، ئەوە بە خوێندکاران دەگەیەنن مەرج نیە هەمویان ببن بە پزیشک و ئەندازیار، با هەوڵی خۆیان بدەن ئەو بەشە هەڵبژێرن کە خۆیان ئارەزوی دەکەن و دەتوانن تیایدا سەرکەوتو بن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا