یه‌كه‌م كتێبی كوردیه تایبه‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان
“عێراق وڵاتى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان” كرایه كتێب و له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بڵاوده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ناساندن بۆ دوو کتێبى نوێ دەکرێت، یه‌كێك له‌وانه به‌ناوى “عێراق وڵاتى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان” كه یه‌كه‌مین كتێبی كوردییه تایبه‌ت بێت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
سبەینێ سێشەممە 27.5.2025 کاتژمێر 10:00ـى سەرلەبەیانى، رێوره‌سمی ناساندنى كتێبه‌كان له بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتى ئەنفال، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هابیل حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دوو كتێبه‌ى كه ناساندنیان بۆ ده‌كه‌ین بریتیتن له “عێراق وڵاتى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان” و “هۆڵۆکۆست و تاوانى ئەنفال”، یه‌كه‌میان هه‌شت توێژینه‌وه‌ى له‌خۆ گرتووه و كتێبی دووه‌میشیان له نووسینى ته‌ها سلێمانه.
وتیشی “له‌باره‌ى كتێبی یه‌كه‌میان، یه‌كه‌مجاره به‌زمانى كوردى كتێبێك له‌باره‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه بنووسرێت و چاپبكرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى توێژینه‌وه‌كانیشیان نووسیوه، نووسه‌رانى دیارن و تایبه‌تمه‌ندى بوارى جینۆسایدن”.