ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. فۆتۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە بارەی گرێبەستە نەوتییەكانەوە
بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر هەرێم تۆمار دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەیەكی هەواڵ لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار كردووە.
چەند سەرچاوەیەك قسەیان بۆ ئاژانسەكە كردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم رووبەڕووبوونەوە یاساییە نوێیە، رێگریشە لەبەردەم هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا، کە لە مانگی ئاداری 2023ـەوە وەستاوە.
ئاژانسەكە نووسیویەتی، سەرەڕای فشارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا. حکوومەتی فیدراڵی عێراق رەخنەی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو رێککەوتنە وزەیەی کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان واژۆی کردووە، دەربڕیوە و پێیان وایە ئەو گرێبەستە 110 ملیار دۆلارییەی لە واشنتۆن واژۆكران. پێشێلکردنی یاسان.
رۆژی 19.5.2025 حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لە واشنتن دوو گرێبەستییان لە بارەی پەرەپێدانی بوارەكانی نەوت و وزە لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی واژۆ كرد، كە بەهاكەی 110 ملیار دۆلارە.