بۆ هەر دۆنمێک 167 کیلۆ گەنمیان لێوەردەگرن

جوتیارانی هەڵەبجە و شارەزوور داوای زیادکردنی وەرگرتنی گەنم دەکەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ساڵی رابردوو بۆ هەر دۆنمێک گەنمی داچێنراو لە هەڵەبجە 236 کیلۆ گرام گەنم لەلایەن سایلۆی هەڵەبجەوە لە جوتیاران وەرگیراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بە وتەی جوتیاران رێژەى وەرگرتن بۆ نزیکەی نیوە دابەزیووە و بڕیار وایە بۆ هەر دۆنمێک 167 کیلۆگرام گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت.

فەرەج حەمەڕەحیم، جوتیارە و بە 964ـى وت:” ئەمساڵ پێچەوانەی زۆربەی ناوچەکانی دیکە گەنمی هەڵەبجە بەرهەمەکەی باشبووە، چونکە بارانی باش باریوە، بەڵام حکومەت رێژەیەکی کەممان لێوەرەگرێت، ئەو رێژەیەی لە ئێمە وەردەگیرێت، ئەوەندە تۆومان چاندووە، داواکارین وەزارەتی کشتوکاڵ لیژنەیەک پێکبهێنێت و بێن سەیری گەنمەکە بکەن، و ئەو کات بڕیار بدەن کە چەند وەربگیرێت”.

بە وتەى مەولود تاهیر جوتیارێکی دیکەیە و بە 964ـى وت:” سوپاس بۆ خوا جوتیاری ئەم ناوچەیە ئەمساڵ بەرهەمەکەی باشبووە، زەوی وا هەیە سێ جار کوت کراوە، و دەرمانی قڕ کەر کراوە، گەنمەکەمان باشبووە، داواکارین ئەو رێژەیەی کە دانراوە لە جوتیار وەربگیرێت زیاد بکرێت بۆمان و حسابی ناوچەکانی دیکەمان لەگەڵ نەکرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 فەرمانبەرانى گرێبەستى سایلۆى کەلار گردبوونەوە

 فەرمانبەرانى گرێبەستى سایلۆى کەلار گردبوونەوە