شەقامی ناو بازاری هەڵەبجە. وێنە:964
بەگوێمان نەکەن، دوکانەکانتان دادەخرێ
چێشتخانە و دوکاندارانی هەڵەبجە تازووە تانکی سەربانەکانتان بشۆن
964+
شۆڕش قادری
قایمقامیەتی هەڵەبجە یەک هەفتە مۆڵەتی دا بە خاوەن دوکانی خواردن و خواردنەوەکان، بۆ ئەوەی تانکی سەربانەکانیان بشۆن، ئەگەرنا سزادەدرێن و دوکانەکانیان دادەخات.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقایەتی هەڵەبجە لەڕێی 964ـەوە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ئاگادارکردەوە کە تانکی سەربانیان هەیە، هەر لە ساردەمەنی فرۆشەکان تا شێرینیخانە و چێشتخانە و چاخانە و نانەواوخانەکان، تا یەک هەفتەی تر تانکییەکانیان بشۆن.
“هەڵمەتێکی گەورەمان دەستپێکردوە و سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەکەین، هەر شوێنێک تانکییەکەی خاوێن نەکردبێتەوە، بێ یەک و دوو دوکانەکەی دادەخەیەن”، فەلاح نامیق وای وت.
ئاشکراشیکرد، زانیاریان لایە کە تانکی سەربانی بەشێک لەو شوێنانە ژەنگی کردووە و پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان، ژهنگ یهكێكه لهو مادانهی كه لەش توانای شیكردنهوهی نییه و لهناو گهدهدا دهنیشێت و مرۆڤ توشی نهخۆشییه مهترسیدارهكان دەکات.