"لەوانەیە ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا"

زێراب و ئاوەڕۆ ژیانی لە دانیشتووانی گەڕەکی قوڵەڕەیسی سلێمانی تێکداوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

زێراب و ئاوەڕۆ دانیشتووانی گەڕەکی قوڵەڕەیسی لە سلێمانی هەراسان کردووە و وەک خۆیان دەڵێن، ئەگەر کێشەکە زوو چارەسەر نەکرێت، رەنگە نەخۆشی کۆلێرا لەو شوێنەوە بڵاوببێتەوە.

مامۆستا عەدنان خالید دانیشتووی گەڕەکی قوڵەڕەیسی بە 964ـی وت، ئاوەڕۆی زیاتر لە 10 کۆمپانیای خانووبەرە و هەموو گەڕەکە، بەناو ماڵەکانیاندا دەڕوات و ژیانیان نەماوە بەدەست بۆنی ناخۆشەوە.

باسی لەوەشکرد، ساڵی 2010 کە کۆلێرا لە سلێمانی بڵاوبووەوە، سەنتەری نەخۆشییەکە گەڕەکەکەی ئەوان بوو، بۆیە ئەگەر کێشەکەیان زوو چارەسەر نەکرێت، رەنگە ئەمجارەش کۆلێرا لەو شوێنەوە سەرهەڵبداتەوە و بڵاوببێتەوە.

مامۆستا عەدنان خالید وتیشی، هەرچەندە چەند جارێک سەردانی شارەوانی سلێمانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

چەند دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکی قوڵەڕەیسی قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، بەم گەرمایە ژیانیان نەماوە و ئەگەر حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بەهانایانەوە نەچن، رەنگە ناچاربن گەڕەکەکە چۆڵ بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاوی زێراب بە نرخی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراو...

ئاوی زێراب بە نرخی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراوە

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگرییەکانی بەردەم پرۆژەیەکی ئاو...

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگرییەکانی بەردەم پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ لابران