نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزی
کەمێکیش بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت هەر لە بن 65 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
بۆ ئەمڕۆش نرخى نەوت هەر لە خوار 65 دۆلارەوەیە، هەرچەندە بە رێژەیەکى کەم بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی کەمتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی کەمتر لە دۆلاررێک، بەرزبووەتەوە.
ناوهندى ئیدارەدانی وزەی ئەمریکا دهڵێت، نرخی ئهم دوو جۆرهی نەوتی خاو لە دابەزینە، ئهویش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو کۆگاکانی نەوتی خاو و سوتەمەنی ئەمریکا بەرزبونەوەی بهرچاوی تۆمارکرد، لە کاتێکدایە هاوردەکردنی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەدا تۆمارکردوە و خواست لەسەر بەنزین و سوتهمهنیش دابەزیوە.