کارەبا ببو بە ترافیک

پڕۆژەى رووناکى داواى لێبوردن دەکات

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى ئەمشەو لەچەند گەڕەکێکى هەولێر کارەباى 24 کاتژمێر ببو بە ترافیک، پڕۆژەى رووناکى روونکردنەوە دەدات و وێراى داواى لێبوورن لە هاوبەشانى، دەشڵێت: بەهۆى نالەبارى کەشوهەوا بووە.

پڕۆژەى رووناکى لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوى کردەوە، بەهۆی نالەباری کەش و هەوا تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە کە بۆتە هۆکاری پچڕانی کارەبا لە گەڕەکەکەت.

“لێرەوە دەمانەوێت داوای لێبووردن بکەین لەبارەی هەر ناڕەحەتییەک کە درووست بووە بەهۆی ئەم پچڕانەوە”، پڕۆژەى رووناکى وا دەڵێت.

هاوبەشانى کارەباش ئاگادار دەکاتەوە کە تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە بەردەوامی کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات کارەبای نیشتمانی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمشەو کارەباى ئەو بەشێک لەو گەڕەکانەى لەسەر پڕۆژەى رووناکى بوون، چەند جارێک بڕاو هەندێ جار تا نیو کاتژمێر نەدەهاتەوە.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە