هەفتەبازاڕ
لەمەودوا بە ئۆنلاین کەلانە بکڕە
964+
شۆڕش قادری
هەفتە بازاڕی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پیشە و کاری جیاواز لەناو باخی شار لەبەردەم قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.
چنار ئەسعەد بەشداربوویەکی هەفتە بازاڕەکە بەدەم کەلانەکردنەوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لە ماڵەوە بەردەوام کەلانە دروست دەکات و بە ئۆنلاین دەیانفرۆشێت، ماوەی چوار ساڵیشە لە فێستیڤاڵ و هەفتەبازاڕەکان بەشداری دەکات و چەندین جۆر کەلانەی خۆماڵی دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی خواستی گەشتیاران و هاوڵاتیانی کوردستان کەلانەیان بۆ دروست دەکات و داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری