سەرەڕاى پڕۆسەى ئاشتى

هێرشەکانى تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانى هەرێم چڕبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى هەوڵەکان بۆ ئاشتى و هەنگاوەکانى پەکەکە بۆ چەکدانان، بەڵام تورکیا لە هێرشەکانى بەردەوامە و لە پێنج رۆژى رابردوودا 26 جار سنوورى قەزاى ئامێدیان بۆردومان کردووە.

لەو رۆژەوەى پەکەکە بڕیاریداوە چەک دابنێت، تورکیا 185 بۆردومانى ئەنجامداوە

کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت،” ماوەی پێنج رۆژە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای حەوت تەبەق و بەری نزارکێ لە نزیک گوندی بەریسکێ لە ناحیەی شیلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن و لەو ماوەیەدا 26  جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کردووە”.

” ئاشکراشى کرد، لە 12ـى مانگى ئایارەوە کە پەکەکە بڕیارى چەکدانانى داوە، تورکیا 185 بۆردومانى بۆسەر ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە بە تایبەت لە ناوچەى ئامێدى.

هێرشەکانى تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانى هەرێم بەردە...

هێرشەکانى تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانى هەرێم بەردەوامە