ئاڵای نوێی سوریا لە دیمەشق هەڵدراوە - وێنە: ئاژانسەکان
سەرەڕای رەتکردنەوەی پێشوەختە
رۆژئاوای کوردستان بۆ ئۆتۆنۆمی شاند بۆ دیمەشق دەنێرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سیاسەتمەدارێکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە شاندێک رەوانەی دیمەشق دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئایندەی سیاسی ناوچەکەیان، ئەوان هەوڵدەدەن ئامانجەکەیان کە ئۆتۆنۆمی ناوچەییە بەرەوپێش ببەن، سەرەڕای دژایەتیی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا.
دوای زیاتر لە شەش مانگ لە روخانی بەشار ئەسەد، داواکارییەکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی ناوچەیی وەک یەکێک لە هەلە سەرەکییەکان لە سوریای نوێدا سەریهەڵداوە، کە لەلایەن ئەحمەد ئەشەرع، سەرۆکی کاتی و هاوپەیمانە زلهێزەکانی لە تورکیای دراوسێ دژایەتی دەکرێت.
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەی کردووە و ئاشکرای کردووە، بەم نزیکانە شاندێک دەنێرین بۆ دیمەشق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئایندەی سیاسیی ناوچەکەمان.
ئاڵدار خەلیل، ئامانجی پش ناردنی شاندەکەی گرێداوە بە گفتوگۆکان لە دیمەشق بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمى ناوچەیی لە رۆژئاواى کوردستان، ئەوە لە حالیکدا بەڵگەنامەی دیدگای کوردی کە سەرجەم لایەنەکان لە رۆژاڤا واژۆیان کردووە دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق.
ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ئاماژەی بەوەکردووە، رەنگە گفتوگۆکان زۆرى پێ بچێت و روبەڕووى ئاستەنگى ببنەوە، بەو پێیەى هەندێک لایەن لە دیمەشق دژایەتى ئۆتۆنۆمى بۆ کورد لە سوریا دەکەن.