هەڵەبجە
دوو تۆن و 500 کیلۆ خواردن و کەسەرەستەى نەشیاو تەلەفکرا
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى هەڵەبجە، لە دوو مانگدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕى 2500 کیلۆ، خۆراک و کەرەستەى خواردن دروستکردن، ئەمڕۆ سەرجەمیان تەلەفکران.
فەلاح نامیق سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى هەڵەبجە بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەستاین بە تەلەفکردنی ئەوخوارک و خواردن و کەرەستانەی کەشیاوی بەکارهێنان نەبوو و بڕەکەى دوو تۆن و 500 کیلۆگرام بووە”.
ئاشکراشى کرد، سەرجەمى ئەو خۆراک و کەلوپەلانە لە دوو مانگى رابردوودا دەستیان بەسەرداگیراوە.
“زۆربەى ئارى بەسەرچوو بووە، لەگەڵ خواردن و خواردنەوەى نەشیاو بۆ خواردن و ئەو کەلوپەلانەى کەڵکى ئەوەیان نییە، خواردنیان تێدا دروست بکرێت”. فەلاح نامیق واى وت.
+4