کەمتر لە هەفتەیەک مۆڵەتیان هەیە

خەریکە کێشەیەک دەبێتە هۆی راگرتنی موچەی هەزار کەس

964+

ژووری هەواڵ

بۆ دواین جار کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، ئەوانەی کێشەی لە موچەکانیاندا هەیە، ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر بەدەم ئاگادارییەکەوە نەچن “موچەکانیان دەبڕدرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەین، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتمان بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی لیستی موچە.

ئەوانەی کێشە لە موچەکانیان هەیە نزیکەی هەزار کەسن و ناویان لە چەند لیستێکدا بڵاوکراوەتەوە و دەبێت لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم پێداویستییانە ببەن لەگەڵ خۆیاندا: کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و کۆپیەکی ناسنامەی شەهیدان لەسەر یەک وەرەقە و ناوی سیانی دایکی شەهید وناوی چواری وارس و ناوی چواری شەهید.

ماوەی سەردانیکردن لە 25.5.2025ـەوە دەبێت و ئەو مۆڵەتە تاوەکو 29.5.2025 بەردەوام دەبێت، “هەرکەس سەردانمان نەکات، مانگی داهاتوو موچەکەی رادەگیرێت، دواجار خۆی بەرپرسیارە”.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی: دۆخی دارایی پاشەکشەی کردو...

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی: دۆخی دارایی پاشەکشەی کردووەو موچە زۆر زۆرە