لە پارێزگای دهۆک
دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
دووەم حالەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا، وتەبێژی تەندروستی گشتی دهۆکیش دەڵێت، تەندروستی ژنەکە جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکییدایە.
چوار رۆژە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ کە خەڵکی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدییە، بەگومانی هەبوونی پەتای تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆکە، ئەمڕۆ پنجشەممە 22.5.2025، ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچوو پۆزەتیڤ بوو، بەرکەوتنیشی لەگەڵ تووشبووی پێشوودا هەبووە.
مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ژنێکی خەڵکی ناحیەی شێلادزێ دەرچوو، دەرکەوت توشبووە بە پەتاکە.
وتیشی، نەخۆشەكە تەندروستی جێگیرە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، لەنەخۆشخانەی ئازادی و ناسیاوی ئەو ژنەیە كە هەفتەی رابردوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا.
رۆژی 10ی ئەم مانگە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ، کە تووشبووی تای خوێنبەربوون بوو،دوای ئەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە گیانی لە دەست دا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر