دادگای سلێمانی بڕیاری دا
سزای سێدارە بۆ بكوژی چایچییەک دەرچوو
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکراوە لە دادگای سلێمانی، ئەو گەنجە لە تەمموزی رابردوو بەهۆی دەمەقاڵییەك لە لایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.
میران رزگار، برای ئاری چایچی بە 964 وت، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرچووە.
باسی لەوەش کرد، وەک خانەوادەی ئاری چایچی داواکار بوون یاسا سەروەر بێت، ئەمڕۆ یاسا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی براکەی دەركرد.
ڕۆژی 27.7.2024 لە گەڕەکی راپەڕین لە سلێمانی دوای دەمەقاڵێ کەسێک تەقە لە ئاری چایچی دەکات و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی، کە لەو جێگایە سەرقاڵی کاسبی بوو.