مانگێکى نەبرد

بکوژانى تاقانەى شەش خوشکەکەى کەلار سزاى لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

964+

میلاد جەلال_ گەرمیان

مانگێک بەسەر کوشتنەکەیدا تێنەپەڕى، بکوژانەى گەنجە تاقانەکەى گەرمیان سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا و کەسوکارەکەشى داواى جێبەجێکردنى سزاکە دەکەن.

لە ئێوارەى کۆتا رۆژى ساڵى رابردوو، گەنجێکى تەمەن 21 ساڵى کەلار کە تاقانەى شەش خوشک بوو، لەلایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراو رۆژێک دواى رووداوەکە پۆلیس هەردوو تۆمەتبارى دەستگیرکرد و دانیان بە تاوانەکەدانا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27.1.2025، سەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى کەرکوک – گەرمیان، لە یەکەم دانیشتنى دۆسییەکەدا، بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دوو تۆمەتبارەکە دەرکرد.

کەسوکارەکەى دڵخۆشن بە بڕیارەکە، بەڵام وەک ئەوەى مامى قسەى بۆ 964 کردووە، کاتێک ئەو بڕیارە دەگاتە کۆتایى ئەگەر جێبەجێ بکرێت.

لەم لینکەدا زانیارى ورد لەسەر کوشتنى گەنجەکە بخوێنەوە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجەکەى کەلار چۆن کوژرا و بۆچى کوژرا؟

گەنجەکەى کەلار چۆن کوژرا و بۆچى کوژرا؟