"ئیتر بە رۆڵ و کاری بچوک رازیی نابم"
بەیان بۆمبا درامایەک بۆ ژنان بەرهەم دەهێنێت و “دەیتەقێنێتەوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هونەرمەندی شانۆ و دراما بەیان بۆمبا رایگەیاند، پڕۆژیە درامایەكی 30 ئەلقەیی بەدەستەوەیە، كە تایبەت دەبێت بە ئازار و مەینەتییەكانی ژنان و خەریكن دەستپێدەكەن.
بەیام بۆمبا ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، دراماكە باس لە كێشە و ئازارەكانی ژنانی كورد دەكات و لە 30 ئەلقە پێكهاتووە.
وتیشی، كارەكە بۆ كەناڵی كوردساتە و لە لایەن ناوەندی هونەریی زەنێ بەرهەم دەهێنرێت بە هاوكاری شاعیر و نووسەر تەڵعەت تاهیر، بەرهەمهێنەر و پرۆدیوسەر عەبدولغەفار عەبدوڵا و نووسەر و سیناریست كاروان سۆفی.
بەیان بۆمبا هەروەها لە بارەی خۆیەوە روونیكردەوە، كە ئیتر خۆی دراما بەرهەم دەهێنێت و بە كار و رۆڵی بچوك رازیی نابێت، “لە كاری وەزیفی خانەنشین بووم، بەڵام لە كاری دراما و هونەری خانەنشین نەبوومە و بەردەوامم و کاری ئەو جارەشمان دەیتەقێنێتەوە”.