هۆكاره‌كانى ئاشكرا ده‌كرێن
دوو جۆره نه‌وته خاوه‌كه‌ى برێنت و ته‌كساس تاوه‌كو 10 سه‌نت به‌رزبوونه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت چوار سەنتى چووه سه‌ر و به‌راورد به نرخی دوێنێی گەیشتە 64.95 دۆلار، نەوتی خاوی ئەمریکای رۆژئاوای تەکساسیش 10 سەنت بەرزبوەوە و نرخه‌كه‌ى گەیشتە 61.67 دۆلار.
ناوه‌ندى ئیدارەدانی وزەی ئەمریکا ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م دوو جۆره‌ی نەوتی خاو لە دابەزینە، ئه‌ویش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو کۆگاکانی نەوتی خاو و سوتەمەنی ئەمریکا بەرزبونەوەی به‌رچاوی تۆمارکرد، لە کاتێکدایە هاوردەکردنی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەدا تۆمارکردوە و خواست لەسەر بەنزین و سوته‌مه‌نیش دابەزیوە.
به‌پێی لیستى نرخه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌رده‌كه‌وێت كه نرخی نەوت جێگیره، چونکە وەبەرهێنەرانى نه‌وت بە وریاییەوە ده‌ڕواننه ئه‌و دانوستانە ئەتۆمییانه‌نی له نێوان ئێران و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەرچەندە بەرزبونەوەی چاوەڕواننەکراوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا نیگەرانییەکانی لەبارەی خواستەوە دروستکرد.