لە پێنجوێن

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێليک سووتان

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە گوندی راوگانی نزیک پێنجوێن، بەهۆی بەنزینەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتان، جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، “رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و خانووەکە هی موختاری گوندەکە بوو، بەهۆیەوە ماڵی دراوسێکەشی سووتاوە کە ماڵی زاوایەکی خۆی بووە، بەڵام ئەویان زیانی کەمتر بووە”

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەکەوە، هێمن ئیبراهیم ئەوەی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەرکەوتووە، شەوی رابردوو ئەو کەسە کە لە گەراجەکەی ئۆتۆمبێلێکی هەبووە لە کاتی دەرکردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەدا، لەناکاو ئاگری گرتووە، سەرەتا ئۆتۆمبێلەکەی سووتاوە و دواتریش ئاگرەکە بۆ هەردوو ماڵەکە تەشەنەی سەندووە.

باسی لەوەش کرد، زیانێکی ماددی زۆر بەر خاوەن ماڵەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

رووداوەکە کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردوو روویداوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دوای نزیکەی کاتژمێرێک ئاگری هەردوو ماڵەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگرەکەى گوندى هەڵاڵاواى پێنجوێن 1000 دۆنم پوش و پاوان و ...

ئاگرەکەى گوندى هەڵاڵاواى پێنجوێن 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانى سووتاندووە