30 دۆنم لە ناڵپارێز سووتا

مەوسمی ئاگرە و پۆلیس مەفرەزەکانی لە کەژ و کێو دەگەڕێنێ

964+

ئەحمەد مستەفا

گیای دەشت و دەر، وردە وردە تەواو زەرد و وشک دەبێتەوە، ئیتر خوانەخواستە گەرمییەکی بەربکەوێ ئاگر لە هەناوی بەردەبێ و بەهۆی کۆمەڵێک پووشەوە جاری وایە دەیان دۆنم و دار و ئاژەڵ و زیندەوەریش دەسوتێن.

گەرچی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان هێشا یەک مانگی ماوە وەرزی بەهار تێپەڕێنێ و بچێتە ناو هاوینەوە، بەڵام لەمبارانی وای کردووە، هەرزوو دەشت و دەر سیمای هاوین بنوێنێ،  هەر بەیانی ئەمڕۆ بەهۆى ئاگرەکەوە 30 دۆنم لە پووش و پاوان لای ناڵپارێز سووتا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025، هێمن کەمەرەخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی وت، لە کەژ و کێوەکان و دەریاچەکان مەفرەزەکانمان زیاد کردووە و بە بەردەوامی لە گەڕاندان، ئەوانەی کەژ و کێو ئەرکیان رێگرییە لە ئاگرکەوتنەوە و راوکردن، ئەوانەی دەریاچەکانیش تا 20.6.2025 رێگەنادەن ماسی راو بکرێ.

ئەو وتەبێژەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی وتی، لە ئێستا بەدواداوە زیاتر پووش و پاوان زەرد دەبێ، هەر دوێنی بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى ناڵپارێز کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا 30 دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتاون.

ئەو ئاگرەی فراوانە، سنووری گوندەكانی دۆڵەچەوت و دۆڵەسووری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی لە سنوورى پێنجوێن گرتووەتەوە،  وتەبێژ وتی، تا ئەوەندەی داتای زانیارییەکان کراوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە، ئێستادا لێكۆڵینەوە دەکرێ و هۆکاری دەستکردبێ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

هەر بەو ئاوەی ئاگر دەکوژێننەوە کەرەستەکانیشیان خاوێن ...

هەر بەو ئاوەی ئاگر دەکوژێننەوە کەرەستەکانیشیان خاوێن کردەوە