خولى یەکەم بەرزترینە

رێژەى بەشدارى هاوڵاتیان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ کە 33 ساڵ بەسەر یەکەم ئەزموونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تێدەپەڕێت، تائێستا شەش خولى هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە هەڵبژاردن لە دواى هەڵبژاردن رێژەى بەشدارى هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن کەم دەبێتەوە.

هەڵبژاردنى خولى یەکەمى کوردستان، بەرزترین رێژەى بەشدارى هاوڵاتیانى تۆمار کردووە.

لە هەرێمى کوردستان شەش خولى پەرلەمانى بەڕێوەچووە و بۆ هەڵبژاردنى هەر خولێکیش رێژەى بەشدارى و بایکۆت جیاواز بووە، هەڵبژاردنى خولى یەکەم کە لە 19.5.1992 بەڕێوەچوو بەراورد بە هەڵبژاردنەکانى دواى خۆى زۆرترین رێژەى بەشدارى هەبووە، بەشێوەیەک لەو هەڵبژاردنەدا رێژەى بایکۆت تەنیا 12.6% بووە، خولى پێنجەمیش بەراورد بە هەڵبژاردنەکانى پێشخۆى زۆرترین رێژەى بایکۆتى هەبووە بە شێوەیەک 40.2%ـى دەنگدەران بایکۆتیان کردووە.

بەشداریى و بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستاندا:

خولى یەکەمى پەرلەمانى کوردستان لە 19.5.1992

ژمارەى دەنگدەر: یەک ملیۆن و 112 هەزار کەس

بەشدارى لە دەنگدان: 971 هەزار و 953، بەڕێژەى 87.4%

بایکۆتى دەنگدان: 140 هەزار و 47، بەڕێژەى 12.6%

خولى دووەمى پەرلەمانى کوردستان 30.1.2005

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 290 هەزار و 736

بەشدارى لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 753 هەزار و 919، بەڕێژەى 76.6%

بایکۆتى دەنگدان: 536 هەزار و 817، بەڕێژەى 23.4%

خولى سێیەمى پەرلەمانى کوردستان 25.7.2009

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 518 هەزار و 773 کەس

بەشدارى لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 876 هەزار و 196، بەڕێژەى 74.5%

بایکۆتى دەنگدان: 642 هەزار و 577، بەڕێژەى 25.5%

خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستان 21.9.2013

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 653 هەزار و 743 کەس

بەشدار لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 978 هەزار و 382، بەڕێژەى 74.6%

بایکۆتى دەنگدان: 675 هەزار و 361، بەڕێژەى 25.4%

خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان 30.9.2018

ژمارەى دەنگدەر: 3 ملیۆن و 85 هەزار و 461 کەس

بەشدار لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 845 هەزار و 979، بەڕێژەى 59.8%

بایکۆتى دەنگدان: 1 ملیۆن و 239 هەزار و 482، بەڕێژەى 40.2%

خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان

کۆی گشتی دەنگدەران: دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس

رێژەى بەشدارى: 72%
بایکۆت: 28%

33 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردس...

33 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدرا