بارهەڵگرێک خۆی پیاداکێشاوە
تیمەکان سەرقاڵی لابردنی پردە رووخاوەکەن لە سنووری بازیان
964+
توانا نەقی
نوێکردنەوە:
رێگای نێوان سلێمانی و کەرکوک ئاسایی بووەیەوە، مقهدهم بەڵێن كهریم، لێپرسراوی بنكهی هاتوچۆی بازیان بە964ـی وت، دوای ئهو رووداوەی سهرلهبهیانی ئهمر روویدا و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد، لهئێستادا كێشهكه چارهسهركراوه، رێگاكه بهڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا كرایهوە.
کاتژمێر 8:17 خولەک
بەیانی ئەمڕۆ بارهەڵگرێک خۆی بە پردێکی پەڕینەوەی هاوڵاتیان لە سەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی کێشا و پردەکە بە تەواوی رووخاو و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە.
هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ کۆمەڵێک وێنە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، تیمەکان سەرقاڵی کەشفی رووداوەکەن و هەروەها دەیانەوێت پردەکە هەڵگرنەوە و ئەو ئاستنەگیەی دروستی کردووە نەمێنێت.
دەشڵێت، بارهەڵگرەکە لە جۆری مان بووە و خۆی کێشاوە بە پردی ئاسنینی پەڕینەوەی هاوڵاتیان لەسەر شەقامی سەرەکی بە دیاریکراوی لە شارۆچکەی گۆپاڵەی قەزای بازیان.
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا پردەکەی بەتەواوی تێکشکاندووە.