ئێستا گەیشتوون

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو، یەکەمین کاروانی حاجیانى هەرێمى کوردستان لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە گەشتیان کرد.

وەزارەتى ئەوقاف بڵاوى کردەوە، پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، شەوى رابردوو، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە، یەکەمین کاروانی حاجیانیان بەرەو سعودیا بەڕێکرد.

بۆ ئەمساڵ 5 هەزار و 136 کەس لە هەرێمى کوردستانەوە حەج دەکەن، لەو ژمارەیە لە رۆژانى 16 و 17ـى ئەم مانگە یەک هەزار و 646 حاجى بە رێگاى وشکانى گەشتى سعودیەیان کردووە و 3 هەزار و 490 حاجیش بە رێگەى ئاسمانییەوە گەشت دەکەن.

جەختیش دەکاتەوە تا 28ـى ئەم مانگە، تەواوى حاجیان گەشتى سعودیە دەکەن.

بەپێی ساڵنامەی حەجی ئەمساڵ، ئێوارەی 5.6.2025 حاجیانی ماڵی خوا لە كێوی عەرەفە دەبن و رۆژی 6.6یش یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

12 ساڵە ناو دەنوسێت و ناوی نایاتەوە حەج بکات

12 ساڵە ناو دەنوسێت و ناوی نایاتەوە حەج بکات