تیمێکی ئاگرکوژێنەوە ئاماده‌كراوه
له ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره ئاماده‌كارى سه‌لامه‌تى بۆ وه‌رزى دروێنه‌ى گه‌نم ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ى سه‌ر به قه‌زاى مه‌خمور ئاماده‌كراى كردووه بۆ جوتیارانى سنووره‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌لامه‌تى گه‌نمه‌كانیان دروێنه بكه‌ن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌واوى تیمه‌كانى ئاماده‌كردووه.
بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی دروێنە، لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی ناحیەی مەلاقەرە و جوتیارانی سنوورەکە، تیمێکی ئاگرکوژێنەوە لە سەنتەری ناحیەی مەلاقەرە جێگیرکرا و داواش لە ھاوڵاتیان و جوتیارانی سنووره‌كه كراوه، لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بەم ژمارانە بکەن :
بەرگری شارستانی مەلاقەرە 07516324770
ھێلی فریاکەوتن 115
ھێڵی فریاکەوتن 125