پۆلیس: چاودێریمان به‌رده‌وامه
له باره‌ى دروێنه‌ى گه‌نم و زاوزێى ئاسكه‌كانى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە كه له وه‌رزى دروێنه‌ى گه‌نم و جۆ، پارێزگارى له ئاسكه‌كان بكه‌ن.
ئاگادارییه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه بڵاوكراوه‌ته‌وه و چه‌ند ژماره موبایلێكیشی داناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان له كاتێكدا كه هه‌ر حاڵه‌تێكی راوكردنى ئاسك و بێچووه‌كانیان ده‌بینن.
رائید سیامه‌ند، به‌رپرسی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى كه‌لار به 964ـى وت، ئێستا كارتى زاوزێی ئاسكه‌كان و هه‌وكات كاتى دروێنه‌ى گه‌نم و جۆشه له سنووره‌كه‌یان.
وتیشی،”هه‌ر حاڵه‌تێكی راوكردن یان نه‌پاراستنى ئاسكه‌كانى گه‌رمیان و بێچووه‌كانیان ببیندرێت توندترین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكار ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رووى ئۆتۆمبێل و سووته‌مه‌نى و پێداویستییه‌وه كه‌موكوڕى زۆریان هه‌یه، به‌ڵام چاودێری و به‌دواداچوونى خۆشیان ده‌كه‌ن.
باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا هه‌م ئاسك و بێچووه‌كانیان سه‌لامه‌ت بن و هه‌میش جوتیاره‌كان بێ كێشه‌و گرفت به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌مساڵیان دروێنه بكه‌ن و كۆیبكه‌نه‌وه.