پلانی ئەمنی ئاشكرا نەكراوە

لیژنەی ئەمنی و پەروەردەی هەولێر لە بارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 كۆبوونەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر و بە سەرپەرشتی پارێزگار، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئەزموونەکانى وزاریی پۆلى 12ـى ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە نێوان لیژنەی ئەمنیی شار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18.5.2025، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە پلان و ئامادەکارییەکانى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیکردنەوەکانى وزاریی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستى، وێژەیی، پیشەیی) بۆ ئەمساڵى خوێندنى ( 2024 – 2025 )ـی قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکان، لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و لیژنەی ئەمنی پارێزگا ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ره‌وشى هۆڵه‌كانى تاقیکردنەوەکانی كۆڵییه‌وه‌ کە لە هەشت بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى سنوورى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر 37 هەزار و 730 قوتابی لە 658 هۆڵ، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، تاقیكردنەوەكانیش لە 1.6.2025 تا 27.6 بەردەوام دەبن.

“پارێزگاری هەولێر، تەئکیدى لە دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان کردەوە بۆ قوتابییان، بە تایبەتى دابینکردنى کارەبا و ئامێرەکانى فێنککەرەوە بۆ هۆڵەکانى تاقیکردنەوە”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.

هەرچەندە باسی چۆنیەتی پلانی ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان نەكراوە، بەڵام ئومێد خۆشناو ئەوەشی وتووە، “دەبێت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە باشترین و سەرکەوتووترین شێوە پڕۆسەى تاقیکردنەوەکانى قوتابیان بەڕێوەبچێت”.

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام ...

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن