گرافیک؛ 964+
"شاره‌كه‌مان پاكه و هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه"
قایمقامى سلێمانى پلانى جه‌ژنى قوربانى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون راگه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا له سنوورى پارێزگاكه‌یان هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە و شاره‌كه‌یان پاكه له‌م حاڵه‌ته.
ئاوات محەمەد، قایمقامی ناوه‌ندى سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون زانیاری خستەڕوو و دووپاتیكرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێك له‌و نه‌خۆشییه تۆمار نه‌كراوه.
وتیشی “له جەژنی قوربانیشدا تەنیا لە رێگەی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئاژەڵ دەكرێت و تیمێكی پزیشکیش لەوێ پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکات”.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی قوربانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکەن و پلانێک دادەنێن تاوه‌کو پێکەوە ئامادەكارییەكان بۆ جەژن دەستپێبكات.
هەموو هەوڵێکیشیت ئه‌وه ده‌بێت رووبەڕووى نەخۆشی تاى خوێبه‌ربوون ببنه‌وه بۆئه‌وه‌ى شاره‌كه له‌م نه‌خۆشییه به پاكی بمێنێته‌وه.