عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان _ وێنە: ئاژانسەکان
دواى بڕیارى چەکدانان
شاندى ئیمڕاڵى لاى ئۆجالانن
964+
وریا فەتاح
ئەندامێکى شاندى ئیمڕاڵى و پارێزەرى ئۆجەلان، لە ئیمڕاڵین و گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەریەک لە پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى ئیمڕاڵى و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەرى عەبدوڵا ئۆجالان، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان گەیشتنە زیندانى ئیمڕاڵى.
کۆتا دیدارى شاندى ئیمڕاڵى لە 21ـى نیسان بوو، دواتر لە 27ـى هەمان مانگ ئۆجالان داواى لە پەکەکە کرد خۆى لە چەک دابماڵێ، لە کۆنگرەى 12ـى نائاسایى پەکەکە راسپاردەکەى ئۆجالان بوو بە بڕیار و لە 12ـى ئەم مانگە پەکەکە بڕیاریدا کۆتایى بە خەباتى چەکدارى بهێنێت و چەک دابنێت.
لە 12ـى ئەم مانگەش، بوڵدان لە زیندانى ئەدیرنە سەردانى سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پیشووى هەدەپەى کردبوو، بۆیە پێدەچێت لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لەگەڵ ئۆجالان قسەوباسى زۆر بکەن و بۆچوونى دەمیرتاشیشى پێ بگەیەنێت.
بوڵدان هەروەها لە 12ی ئایاردا سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی هەدەپەی کردبوو لە زیندانەکەی ئەدیرنە کە تێیدا دەستبەسەرە، ئەو ڕۆژەی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند.