هەموو شتێک تێکچوو

عێراق تووشی شۆک بووەو نازانێت بۆ سەرۆکەکان نەهاتن

964+

ژووری هەواڵ

لە یەکەمین کاردانەوەیدا لەسەر ئامادەنەبوونی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لە لوتکەی بەغدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: تووشی سەرسوڕمان بووین و کاتمان پێویستە بۆ ئەوەی تێبگەین لەبەرچی ئەمە روویدا.

هەرچەند پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق و فادی شمەری راوێژکاری سەرۆک وەزیران رایانگەیاندبوو کە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودییەو شا عەبدوڵای پادشای ئوردن و حەمەد بن عیسای پادشای بەحرەین دێنە لوتکەکە، بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون، ئەوانەی هاتبوون تەنیا میری قەتەرو سەرۆکی میسر بوون، باقی وڵاتان یا وەزیری دەرەوە یاخود بەرپرسی خوارووتریان ناردبوو.

هیشام عەلەوی بریکاری وەزارەتی دەرەوە دەڵێت هەرچەندە بەپێی پرۆتۆکۆڵ وا ئامادەکاری کرابوو زۆربەی ئەو سەرۆکانە بێن، بەڵام لە دوا ساتەکاندا پاشگەز بوونەوە، ئەو بە دووری نەزانی نەهاتنیان پەیوەست بێت بە کێشەی خوور عەبدوڵا لە نێوان عێراق کوەیت.

سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە بۆ تاران

سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە بۆ تاران